داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک ٥ کەسی تری مەدەنیان قەتل کرد
کۆمەڵکوژی وهێرشە ناڕەواکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوو گوندی عەین عیسا و سەرێکانی ٥ هاوڵاتی مەدەنیان قەتڵ کرد.
کۆمەڵکوژی وهێرشە ناڕەواکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوو گوندی عەین عیسا و سەرێکانی ٥ هاوڵاتی مەدەنیان قەتڵ کرد.
لە گرێ سپی لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەوان و شەڕڤانانی قەسەدە دا روویداو لە ئەنجام دا ٦ چەتەی ئەردۆغان کوژران.
لە هەمان کاتدا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێرشیان بردۆتە سەر گوندی ئەلئەرید لە باکوری عەین عیسا و لە ئەنجامدا دوو ٢ هاوڵاتی مەدەنی بەناوەکانی محمد زاهێری ٦٠ ساڵان و بەرحۆ عەلۆی ٦٥ سالان گیانیان لەدەست داوە.
نیوەڕۆی ئەمرۆش لە گوندی دیبێشی نێوان ناوچەی زرگانی-ی سەرێکانی و دربێسی دا چەتەکانی ئەردۆغان ٣ هاوڵاتی سڤیلیان قەتڵ کردووە.
کاتژمێر ١ی شەوی ڕابردووش سوپای تورک و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە بە یەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەفەتسالمی سەر بە گرێ سپی.
شەڕڤانانی قەسەدە لە وەڵامی هێرشەکاندا 6 چەتەیان کوشتووە و ژمارەیەکیشیان ڕایان کردووە. هەروها چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆف و ٣ مۆبایلیش کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی قەسەدە.
لە کاتی پاشەکشێی چەتەکاندا مینێک بە ئۆتۆمبیلەکەیاندا تەقیوەتەوەو لە ئەنجام دا کوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان نازانرێت.
ز.ش