داگیرکەران لە زرگان کەسێکی مەدەنیان کوشت و چەندین کەسیش بریندارە بوون
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە سەرێکانی و لە ئەنجام دا ژنێک گیانی لەدەست داو چەندین کەسی تریش بریندار بوون.
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە سەرێکانی و لە ئەنجام دا ژنێک گیانی لەدەست داو چەندین کەسی تریش بریندار بوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە بە یەکەوە، هێرشیان کردووتە گوندی تل وەردی ناوچەی زرگانی شاری سەرێکانی و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێک کوژراوەو ٥ کەسی مەدەنیش بریندار بوون.
لە لایەکی ترەوە کاتێک خەڵکی مەدەنی ویستوویانە لە گوند بڕۆنە دەرەوە، جارێکی تر بوونەتە ئامانجی هێرشەکە و بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بۆ هۆی تۆپبارانەوە هاوڵاتیانی مەدەنی ناتوانن لە گوندی تل وەرد بڕۆنە دەرەوە و بە بەردەوامی بە هاوەن و ئۆبووس گوندەکەو دەوروبەری، تۆپباران دەکرێت ولە ئێستادا گیانی هاوڵاتیان گوندە لە مەترسیدایە.
ز.ش