عه‌فرین؛ دزه‌كانی ئه‌ردۆغان ئه‌م جاره كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی ده‌دزن
چه‌ته‌كانی «سوپای ئازادی سووریا» كه هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی عه‌فرین، به‌رده‌وامن له تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان.
چه‌ته‌كانی «سوپای ئازادی سووریا» كه هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی عه‌فرین، به‌رده‌وامن له تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان.
چه‌ته‌كانی «سوپای ئازادی سووریا» كه ده‌وڵه‌تی توركیا خاوه‌ندارییان ده‌كات و ئه‌ردۆغان پێتان ده‌ڵێت «سوپای میللی»، به‌رده‌وامن له تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی هه‌رێمی عه‌فرین. ئه‌و چه‌تانه كه له ڕۆژانی پێشووتر مریشكیان ده‌دزی، ئه‌م جاره‌یان ده‌ستیان به دزینی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی كردووه.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی ئێوه ده‌یبینن، له گوندی مه‌یدانكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین تۆمار كراوه. چه‌ته‌كان له گونده‌كه كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له خۆر به‌كارده‌هێنرێن، ده‌دزن.
له ڕۆژانی پێشووتریشدا دیمه‌نی چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا بڵاوبوویه‌وه كه خه‌ریكی دزینی مریشك و قه‌ل بوون، ئه‌مه‌شیان وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره پیشان ده‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌ر له عه‌فرین چه‌ته‌كان تراكتۆری گوندنشینێكیان دزی، كاتێك خاوه‌نه‌كه‌ی داوای كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا.
s.m