ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین خه‌ڵك ده‌ڕفێنێت
ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له شاری عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خه‌ڵك ده‌ڕفێنن. له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دان، داوای پاره ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له شاری عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خه‌ڵك ده‌ڕفێنن. له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دان، داوای پاره ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامن له تاڵانكاری، ئه‌شكه‌نجه‌دان و ڕفاندنی خه‌ڵك كه به داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرین ده‌ستیان پێكردووه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌كان ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی دوای ئه‌وه‌ی له شاری عه‌فرین و گونده‌كانی هاوڵاتییان ده‌ڕفێنن، له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره (فیدیه) ده‌كه‌ن. هه‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌س كه ڕفێندراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان نه‌داوه به چه‌ته‌كان له زینداندان.
خزمی ئه‌و كه‌سانه‌شیان ڕفاندووه كه هاوكارییان ده‌كه‌ن!
ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی كه هه‌تا ئێستا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی ده‌كرده بیانوو بۆ هێرشه‌كانی، له‌م دواییانه‌دا هێرشیان كردۆته سه‌ر زۆر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نه‌كه‌سه كه به‌وه ناسراون پشتگیریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كان ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و بنه‌ماڵانه، بنه‌ماڵه‌ی شێخۆیه كه ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشكرایه سه‌ریان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ته‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی شیێ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شێخۆ و ٤٠ كه‌سیان له هه‌مان بنه‌ماڵه ده‌ستگیركردووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌نێو ده‌ستگیركراواندا ژن و منداڵیش هه‌ن. كه‌سێكی ناوچه‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات پێی ڕاگه‌یاندنین كه چه‌ته‌كان كاتژمێر ٢ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان و ژن و منداڵیان بردووه. كاتژمێر ٦یش هه‌موو پیاوه‌كانیان بردووه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و بنه‌ماڵه‌یه ڕفێندراون بریتین له: له ماڵی شێخ بریما؛ مسته‌فا ئه‌بوو عه‌لی، برا بچووكه‌كه‌ی حمۆ، براكه‌ی دیكه‌ی به ناوی یووسف و ژنه‌كانی خانه‌واده‌كه، له ماڵی خانێ جه‌میل خه‌لێ؛ مسته‌فا شێهادێ، له خانه‌واده‌ی ئه‌ڤدۆ؛ مسته‌فا شێخۆ، براكه‌ی به ناوی محه‌مه‌د شێخۆ، محه‌مه‌د مسته‌فا شێخ ئیبراهیم، له بنه‌ماڵه‌ی سلێمان شێخۆ و مسته‌فا شێخۆ؛ زوهێر مسته‌فا شێخۆ، ئه‌حمه‌د مسته‌فا شێخۆ، عومه‌ر مسته‌فا شێخۆ، مه‌حموود مسته‌فا شێخۆ و ٢ منداڵی به ناوه‌ی ڕه‌شید خه‌لێ و وه‌حید ئه‌حمه‌د شێخۆ.
ده‌گوترێت چه‌ته‌یه‌ك به ناوی سلێمان شا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌كانیانه‌وه بردووه بۆ ئاسایشی شیێ. چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئازاد كراون، ئه‌وانی دیكه‌ش هێشتا به‌ندكراون.
ڕفێندراوه‌كان به‌توندی ئه‌شكه‌نجه دران
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌ته‌كان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان داوه، ته‌نانه‌ت له به‌رچاوی ژنان ئه‌شكه‌نجه‌ی پیاوه‌كانیان داوه. هه‌روه‌ها ده‌گوترێت كه زه‌بری توندیان له ٢ ژنی بنه‌ماڵه‌ی شێخۆ به ناوی زینات و نێریمان داوه و ناتوانن له شوێنی خۆیان بجووڵێنه‌وه و باری ته‌ندرووستییان خراپه.
هه‌ر به‌هۆی ئهشكهنجهندان، بارودۆخی ٢ ژنی دیكه‌ش له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بوو عه‌لی سه‌خته. چه‌ته‌كان نینۆكی كه‌سێكیان به ناوی زوهێر سلێمان شێخۆ ده‌رهێناوه و سه‌ریشیان شكاندووه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه هێشتا ٢٤ كه‌سی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌ژێر ده‌ستی چهتهكاندان و هه‌تا ٣٠ هه‌زار دۆلار نه‌ده‌ن ئازادیان ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له گوندی میركانی ناوچه‌ی ماباتا، چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به ناوه‌كانی نه‌زمی محه‌مه‌د داود، عه‌بدۆ عوسمان نه‌جار، محه‌مه‌د عوسمان كۆچه‌ر، حه‌سه‌ن عه‌لی و مه‌رڤان خه‌لین ڕفێندراون. له هه‌مان گوند چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا پاره‌یان نه‌داوه، هێشتا به‌ندكراون.
هه‌ریه‌كه له هاوڵاتیان حوسێن حه‌مدی مه‌نان، مسته‌فا ڕه‌شید عه‌لووش، محه‌مه‌د مسته‌فا ڕسكۆ كه له لایه‌ن جه‌بهه‌ی شامیه ڕفێندرا بوون، له دوای پێدانی ٢٠٠ هه‌زار دۆلار ئازاد كران.
s.m