ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له عه‌فرین دروست ده‌كات
سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دروست كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دروست كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له گردی گوندی ده‌روێش-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دروست كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستاش كاره‌كانی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین ته‌واو بوون.
پێشتریش ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی عه‌فرین له سووریا داببڕێت، دیواری داگیركاری دروستكردبوو. له‌و ڕۆژه‌وه‌ش كه عه‌فرینی داگیركردووه تا ئێستا چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی دروست كردووه.
هه‌روه‌ها سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی جندرێس ده‌ستی به كۆڵاندنی ئه‌و شوێنانه كردووه كه پاشماوه‌ی مێژوویی لێن و شوێنه‌واری هه‌زاران ساڵه‌ن.
s.m