دوایین زانیاری لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی جندرێس، ١٣ هاوڵاتی شەهید بوون.

بە هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین ١٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون. ٣ لە شەهیدەکان منداڵن. ژمارەی بریندارەکان زۆرن.

سووپای داگیرکەری تورکیا لەم ڕۆژانەی دواییدا بە شێوازێکی بێ سەروبەر وبە چڕی هێرشی ناوچەی جندرێس دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەم ناوچەیەدا بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ژیان دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەی جندرسی بە خەستی بۆردمان کرد.

لەم هێرشەدا ژمارێکی زۆر لە خانووی هاوڵاتیان ڕووخا.

سەرچاوەهەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدا ١٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە ٣ لە شەهیدەکان منداڵن. هەروەها ژماریکی زۆریش لە هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون.

لە ناوچەکە بەدوادا گەڕین و ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە.

دۆخی ژمارێک لە بریندارەکان ناجێگیرە وئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی شەهیدەکان هەیە.

ک- ش