دوای ٤ ساڵ، یه‌كه‌مین جه‌ژنی ڕه‌قا به‌بێ توندوتیژی پیرۆز ده‌كرێت
شاری ڕه‌قای باكووری سووریا پاش ئه‌و سته‌مه‌ی له ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی چه‌ته‌كانی داعش به‌خۆیه‌وه بینی، جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵی به‌بێ توندوتیژی و به ئارامی پیرۆز كرد.
شاری ڕه‌قای باكووری سووریا پاش ئه‌و سته‌مه‌ی له ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی چه‌ته‌كانی داعش به‌خۆیه‌وه بینی، جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵی به‌بێ توندوتیژی و به ئارامی پیرۆز كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده شاری ڕه‌قای باكووری سووریای له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد، موسوڵمانانی شاره‌كه ئه‌مڕۆ به‌ئازادی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان پیرۆز كرد. منداڵانی ڕه‌قا تامی ئه‌م جه‌ژنه‌یان كرد و به خۆشی و شادییه‌وه ڕژانه كۆڵانه‌كان و شیرینیان خوارد.
دانیشتوانی ڕه‌قا ده‌ستنیشانیان كرد دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی داعش ڕزگاریان بووه، ئه‌م جه‌ژنه‌یان به ئارامی پیرۆز كردووه. گوتیشیان به تێكۆشان و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان ئه‌وان به ئاسووده‌یی ده‌توانن سه‌ردانی گۆڕی كه‌سوكاریان بكه‌ن.
كاتێك داعش هه‌بوو، جه‌ژن نه‌بوو
داعش كاتێك ڕه‌قای داگیركردبوو، نه‌یده‌هێشت گه‌ل به شادی جه‌ژنی خۆی پیرۆز بكات. چه‌ته‌كان قه‌ده‌غه‌یان كردبوو كه خه‌ڵك بچێته سه‌ردانی گۆڕستان و زیانیان به گۆڕستانه‌كانیش گه‌یاندبوو. به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆر كه‌س له هه‌رێمه‌كه كۆچیان كردبوو.
s.m