دوێنێ كۆبانێ، ئه‌مڕۆش عه‌فرین
«كۆبانێ-ش وێران كرا و زۆر عه‌گید و قاره‌مانمان له‌ده‌ستدان, به‌ڵام له كۆتاییدا كۆبانێ سه‌ركه‌وت. عه‌فرینیش سه‌رده‌كه‌وێت، داگیركه‌ر هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان درێژ بێت، هه‌ر له‌نێوده‌چن.»
«كۆبانێ-ش وێران كرا و زۆر عه‌گید و قاره‌مانمان له‌ده‌ستدان, به‌ڵام له كۆتاییدا كۆبانێ سه‌ركه‌وت. عه‌فرینیش سه‌رده‌كه‌وێت، داگیركه‌ر هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان درێژ بێت، هه‌ر له‌نێوده‌چن.»
دوێنێ كۆبانێ بوو و ئه‌مڕۆش عه‌فرینه. ئه‌وانه‌ی له عه‌فرین له به‌رانبه‌ر داگیركاری ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌وانه‌ی له كۆبانێ له دژی داعش شه‌ڕیان كرد، یه‌كن. گه‌لی كۆبانێ له هه‌ر كه‌س زیاتر ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت و له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌ژی.
ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی بینراوه وه‌ك ئه‌وه نییه كه بیستراوه. له ڕۆژی پشتگیریی عه‌فریندا هه‌ر كه‌سێكی كۆبانێ كه ده‌ڕژایه كۆڵانه‌كان، عه‌فرین و كۆبانێ-ی به‌راورد ده‌كرد و به‌یه‌كتری ده‌شوبهاندن. ڕۆژی ١ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٤ هه‌ر كه‌س بۆ شاری كۆبانێ هه‌ستا، دوێنێش (٢٤ی مارسی ٢٠١٨) هه‌ر كه‌س بۆ عه‌فرین هه‌ستا.
به‌پێی نموونه‌كانی جیهان، جوگرافیا ده‌چێت و دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئیراده‌ی مرۆڤه. بۆیه عه‌فرینی ده‌ڵێن «ئێمه سه‌ركه‌وتووین، ئیراده‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتووه.» له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران گوتیان «نا، نا بۆ ئێوه.»
دانیشتوانی كۆبانێ به‌باشی ده‌رك به‌م قۆناغه ده‌كه‌ن. ئه‌وان به داعشیان گوتبوو «ئێمه تۆ قبووڵ ناكه‌ین، تۆ ده‌توانی خاكی ئێمه داگیربكهی، به‌ڵام هه‌رگیز به ئیراده‌ی ئێمه ناوێری.»
فاتمه ئۆسۆ، دانیشتووی كۆبانێ ده‌ڵێت: كۆبانێش وێران كرا و زۆر عه‌گید و قاره‌مانمان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام له كۆتاییدا كۆبانێ سه‌ركه‌وت. عه‌فرینیش سه‌رده‌كه‌وێت، داگیركه‌ر هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی درێژ بێت، له‌نێو ده‌چێت.
فاتمه ئۆسۆ-ی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵان به هه‌ستی دایكانه ده‌ڵێت: با دونیا چاو و گوێی خۆی له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ئه‌ردۆغان دانه‌خات. ئه‌ردۆغان چه‌ته‌ی له ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه و تاڵانكاری و وێرانكاری ده‌كات. دز هه‌رگیز ناتوانێ گه‌لان ڕزگار بكات، ئه‌وانه دزن دز.
فاتمه ئۆسۆ به دڵێكی سووتاو باسی هه‌ندێك له‌و كوردانه ده‌كات كه له خزمه‌تی ئه‌ردۆغاندان و ده‌ڵێت: به‌سه، هه‌موو شتێك ئاشكرا بوو. با بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێی ڕاستی خۆیان و خۆیان له ئامێزی ئه‌ردۆغان ده‌ربێنن.
s.m