بە دەسپیکی هێرشی داعش بۆ سەر شار‌و شارۆچکەکانی سووریا بە دڕەندەیی تەواو دەستیان دایە وێران کردنی شوینەوارە مێژوویی، قوتابخانە، زانکۆ و کتێبخانەکان.
لەماوەی دەسەڵاتی چەتەکانی داعش بەسەرئەو ناوچانەدا خەسارێکی گەورە لە ژێرخانە ئابووری و مرۆییەکان دراوە بە جۆرێک کە داعش دەربازی هەرشوێنێک دەبوو دەستیان دەکرد بە تاڵانکردن و کاولکاری.
ئه‌مڕۆ کۆمیته‌ى چاند و هونه‌رى شارى ڕه‌قا ڕایگه‌یاند، که له ناوه‌ندى پێشووى ئه‌ندازیاران که له نزیک نه‌خۆشخانه‌ى نیشتمانی ڕه‌قه‌یه، هه‌زار و ٥٠٠ کتێب دۆزراونه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌ش کراوه، کتێبه‌کان له‌سه‌ر زانستى پزیشکیی مرۆڤن و هه‌موویان کتێبى به‌نرخن
کتێبه‌کان زۆربه‌یان به زمانه‌کانى فه‌ره‌نسى و ئینگلیزین.
ئەو کتێبانە دوای خاوێن کردن و نوێژەنکردنەوەیان بڕیار وایە بگەڕێندرێتەوە بۆ کتێبخانەی شاری ڕەقا.
ناوه‌ندى چاند و هونه‌رى ڕه‌قا باسى له‌وه‌ش کردوه، که ئه‌وان له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى کتێبى دیکه له‌ژێر پاشماوه و خانووه ڕووخاوهکانى شاره‌که.
ڤیدیۆکە لە ئاژانسی هاوا وەر گیراوە
ک-ش