دیمه‌نی ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا له‌ بلبلێ

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا و چه‌ته‌كانیان تێكشكاند.

شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ له‌ ناوچه‌ی بلبلێ-ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان تێكشكاند.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاندبوو له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تێكشكێندراون.

 

s.m