دیمه‌نی نوێی دڕندایه‌تیی توركیای داگیركه‌ر له‌ جندرێس

به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین، ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو كه‌ ٣ له‌وان منداڵ بوون. دیمه‌نی نوێی ئه‌و شوێنه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر هێرشی كرده‌سه‌ر، گه‌یشته‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ANF.

هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامن.

به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا هاوڵاتیانی سیڤیلی كرده‌‌ ئامانج و له‌ دژی ناوچه‌ی جندرێس هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدا. 

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ له‌نێویاندا ٣ منداڵ هه‌ن. دیمه‌نی دوای هێرشه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی فورات:

s.m