دەوڵەتی تورک جارێکی تر ئاگربەستی پێشێلکرد، لەسەرێ کانی شەڕ بەردەوامە
دەوڵەتی تورک ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند گوندێکی سەرێ کانی و تا ئێستا شەڕ و بەرەنگاربوونەوە بەردەوامە.
دەوڵەتی تورک ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند گوندێکی سەرێ کانی و تا ئێستا شەڕ و بەرەنگاربوونەوە بەردەوامە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست درێژکراوەتەوە، هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست لە شەشەمین رۆژدایە، دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی هێرشیان کردە سەر چەند گوندێکی سەرێکانی.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆرستەکانی ئاگربەستیان پێشێلکرد و هێرشیان کردە سەر گوندی مەناجر و جافاو ئەسەدیەی شاری سەرێکانی. هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا لە دژی هێرشەکان، دەوەستنەوە.
بە پێی زانیاریەکان لە ئێستادا لەو ناوچانە شەڕێکی قورس روودەدات.
ف.ق