لەم کاتەدا کە دەوڵەتی تورک ئامادەکاری ئەوە دەکات کە سەرباز و چەتەکانی رەوانەی لیبیا بکات، لە عەزاز گرتووخانەیەک کە چەتەکانی داعشی تێدا بەندن، لە لایەن فرۆکەی 'نەناسراوەوە' بۆردومان دەکرێت و بە پێی زانیارییەکانیش چەندین چەتە لەو گرتووخانەیە رایان کردووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەک کە دەوترێت "نازانرێت کوێیین" گرتووخانەیەکیان لە گوندی سیجۆ-ی سەر بە عەزاز بۆردومان کردووە کە چەتەکانی داعشی تێدا بەندکراون.
هەروەها دەوترێت، دوای بۆردومانەکە ژمارەیەکی زۆر لە چەتە بەندکراوەکان، رایان کردووە.
گوندی سیجۆ-ی سەر بە ناوچەی عەزاز، ناوچەیەکە لە سەرەتای شەڕی سوریاوە، لە لایەن دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورکەوە، وەکو بارەگەیەک بەکار دەهێنرێت.
لەم رۆژانەدا، دەوڵەتی تورک ئامادەکاری ئەوە دەکات کە سەرباز و چەتە رەوانەی لیبیا بکات و ئەم رووداوەش وەک 'روداوێکی سەرنجراکێش' باسی لێوە دەکرێت.
ز.ش