رۆژنامەی لیمۆند: بە بێ کورد، ترامپ ناتوانێت پیرۆزبایی تێکچوونی داعش بەدەست بهێنێت

رۆژنامەی لیمۆند لە بابەتێکدا باس لە خیانەتی ترامپ بەرامبەر بە کورد دەکات و دەلێت: "ترامپ دەیەوێت بە کوشتنی بەغدادی ئەوەمان لە بیر بەرێتەوە کە چۆن لە سوریا کوردی لە ژێر پێی تورکیا بەجی هێشت . ئەو ناتوانێت بە بێ کورد پیرۆزبایی تێکچوونی داعش بەدەست بهێنێت.

ئالاین فراچۆن لە گۆتارێکیدا کە لە رۆژنامەی لیمۆندی فەرەنسی دا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت هەوڵی ئەوە دەدرێت کە ئەوی ترامپ بەرامبەر بە کورد کردی لە سوریا، بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لەبیر ببرێتەوە.

'ترامپ بە هەڵە بیر دەکاتەوە'

فراچۆن لە بابەتەکەیدا باس لە هەڵوێستی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "ترامپ خیانەتی لە کورد کر و ئەو بە بێ کورد ناتوانێت سەرکەوتنەکانی پیرۆز بکات. سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بە کوشتنی بەغدادی ئەوە لە بیر بەرێتەوە کە کوردی خستووەتە بەر پێی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی. بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانین کە ئەگەر کوردەکان نەبونایا شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا نەدەبوو. ترامپ بە هەڵە بیر دەکاتەوە. کوشتنی خەلیفەی داعش هیچ شتێکمان لەبیر ناباتەوە. نە کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا و نە داگیرکەریەکانی تورکیا و نە شەهدیبوونی هەڤرین خەلەف و هاوخەباتەکانی."

نووسەر تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ستراتیژی ترامپ سەرکەوتوو نەبووەو لە سوریا خیانەتی لە تاکە هاوپەیمانی کرد کە کورد بوو.

ز.ش