سهرچاوه خۆجێییهکان: له عهفرین پێنج هاووڵاتی کوژراون
بهپێى سهرچاوه خۆجێییهکان پێنج هاووڵاتی له عهشیرهتی بوبان کوژران،لە ناو کوژراوەکاندا ژن و منداڵ هەیە.
بهپێى سهرچاوه خۆجێییهکان پێنج هاووڵاتی له عهشیرهتی بوبان کوژران،لە ناو کوژراوەکاندا ژن و منداڵ هەیە.
سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا، کاتژمێر ٢ی دوێنێ شەو لە عەفرین، ٥ هاووڵاتی مەدەنی سەر بە عەشیرەتی بوبان-یان کوشتووە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکەوە بەدەستمان گەشتوون، لەنێو ئەو قوربانیانەدا ژنێک و منداڵێکیش هەن. ئەندامانی عەشیرەتی بوبان هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو هێرشانەی تورکیا و چەتەکانیانەوە ناڕازین و بۆ ئەو مەبەستەش شارەکەیان جێنەهێشتووە.
سێ هاوڵاتیی مەدەنیی ڕفێندراون
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی هەواڵیی هاوار بڵاویکردۆتەوە کە لە گوندەکانی کەفەر سەفرا، دێر بەلوت و حەجیلەری ناوچەی جندرێس، سوپای تورکیا و گروپی چەتەکانیان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی گوندنشینان و لەئاکامدا ٣ کەسیان لە گوندنشینان بە ناوەکانی حسێن عەبدۆ، عەدنان حەسەن و عەبدوڵا خەلیل موراد ڕفاندووە.
دەربارەی ١١٩ ژن هیچ زانیاریەک نیە
هەفتەی پێشوو ئەنجومەنی ژنانی سوریا ئاشکرایان کردبوو کە ١١٩ ژن لە عەفرین ڕفێندراون و ئاماژەیان بە کردەوە دژە مرۆڤایەتیەکانیش کردبوو. هەروەها ئەنجومەنەکە بانگەوازیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردبوو کە هەڵوێستیان هەبێت. هەتا ئێستاش هیچ هەواڵێک دەربارەی ئەو ١١٩ ژنە ڕفێندراوەی عەفرین لە بەردەستدا نیە.
ک-ش