سهرچهتهكانی ئه‌ردۆغان یه‌ك به یه‌ك له عه‌فرین ده‌كوژرێن
له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری سهرچهتهكان كوژراون. به‌هۆی چالاكییه به‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه، له‌نێوان چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناكۆكییه‌كان زیاتر بوون.
له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری سهرچهتهكان كوژراون. به‌هۆی چالاكییه به‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه، له‌نێوان چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناكۆكییه‌كان زیاتر بوون.
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه له تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده، داعش و ئه‌لنووسره كۆكراونه‌ته‌وه، زۆرێكیان له عه‌فرین ده‌كوژرێن. ئاماری ٣ ڕۆژی ڕابردوو تابلۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێش پیشان ده‌دات. زۆربه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی كوژراون «سه‌رچه‌ته\فه‌رمانداری پله‌به‌رزی چه‌ته‌كان»ن.
ده‌وڵه‌تی توركیا ناوی «هێزی میللی سووریا\Suriye’nin Kuvayi Milliyesi»ی له‌و چه‌تانه ناوه كه تاوانی مرۆڤایه‌تییان پێده‌كات. زۆرینه‌ی سهرچهتهكانی ئه‌و گرووپانه (فه‌رمانداره پله‌به‌رزه‌كان) یه‌ك به یه‌ك له عه‌فرین ده‌كوژرێن.
به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و سهرچهتانهی كوژراون، له‌گه‌ڵ «لیوای سولتان موراد» نه‌ده‌گونجان كه له لایه‌ن «میت»ی توركیا دامه‌زرێندراوه. هه‌ر كه سه‌رچه‌ته‌یه‌ك ده‌كوژرێت، ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌وانیش زیاتر ده‌بن.
لیستی ئه‌و سهرچهتانهی له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا له عه‌فرین كوژراون:
- ئه‌حمه‌د ئه‌بوو سافی، فه‌رمانداری «جه‌بهه‌ت ئه‌لشام»، ١٤ی مارس\٢٣ی ڕه‌شه‌ممه كوژرا.
- ڕائید موئاز، فه‌رمانداری «سوپای ئازادی سووریا»، موقه‌ده‌م مونزر و ملازمی یه‌كه‌م ناسر حهمادین، ١٢ی مارس\٢١ی ڕه‌شه‌ممه كوژران.
- محه‌مه‌د ئه‌بوو عه‌بدول، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی «جهبههتولشهمیه» و به‌رپرسی هه‌رێمیی «ئه‌حرار ئه‌لشام»، ١٢ی مارس\٢١ی ڕه‌شه‌ممه كوژرا.
- به‌حری سامی حه‌یانی، فه‌رمانداری مه‌یدانیی «فه‌یله‌قی شام»، ١١ی مارس\٢٠ی ڕه‌شه‌ممه كوژرا.
- وه‌لید محه‌مه‌د نایف، فه‌رمانداری «فیرقه‌ی سولتان موراد»، ١١ی مارس\٢٠ی ڕه‌شه‌ممه كوژرا.
- عه‌قید وائیل مو‌سا، فه‌رمانداری باسكی یه‌كه‌م و سوهه‌یل قاسم، به‌رپرسی مێدیای لیوای «سه‌مه‌رقه‌ند»، ١٠ی مارس\١٩ی ڕه‌شه‌ممه كوژران.
s.m