سهرچهتهیهكی به ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی له لایه‌ن شه‌ڕڤانان ده‌ستگیر كرا
سهرچهتهیهكی داعش به ناوی ئادریانا لیۆنێل كایالی كه یه‌كێكه له به‌رپرسیارانی هێرشه‌كانی پاریس و نایس، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ده‌ستگیر كرا.
سهرچهتهیهكی داعش به ناوی ئادریانا لیۆنێل كایالی كه یه‌كێكه له به‌رپرسیارانی هێرشه‌كانی پاریس و نایس، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ده‌ستگیر كرا.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، یه‌كینه‌كانی هه‌واڵگریی قه‌سه‌ده له ١٩ی ئایار\٢٩ی بانه‌مه‌ڕ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه و سهرچهتهیهكی داعش كه به ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه و ناوی ئادریانا لیۆنێل كایالی (ئه‌بوو ئووسامه)یه، له‌گه‌ڵ گرووپێك چه‌ته ده‌ستگیر كران.
ئادریانا لیۆنێل كایالی یه‌كێكه له به‌رپرسیارانی هێرشی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ی پاریس و هێرشی ١٤ی ته‌مووزی ٢٠١٦ی شاری نایس-ی فه‌ڕه‌نسا. ناوبراو له ٦ی مارسی ٢٠١٥ له توركیاوه و له ڕێگه‌ی سنووری گرێسپی ده‌ربازی سووریا بووه.
s.m