سوپاى تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە عەفرین بۆردومان دەکات

سوپاى تورکیا داگیرکەر لە شەوى ڕابردووە تاوەکو ئێستا بە فڕۆکەى جەنگى و تۆپخانەکانى زۆرێک لە ناوچەکانى عەفرینی بۆردومان کرد.

هێرشى سوپاى تورکیا بۆ داگیرکردنى عەفرین پێى نایە ٤٥هەمین ڕۆژییەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاى تورکیا لە شەوی ڕابردووە ناوەندى ناوچەى شییە و گوندەکانى مەیدانێکى و سنکا بۆردومان دەکەن. هەروەها دەرووبەرى ناوچەى ڕاجۆش بە فڕۆکەى جەنگی و تۆپخانەى جۆرى ئۆبیس بۆردومان دەکرێن.

سوپاى تورکیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی گوندى ئەرندی لە ناوچەى شییە بۆردومانکرد.

هەروەها سوپاى داگیرکەر و چەتەکانی، بە تۆپخانە گوندەکانى ناوچەى بلبلێ-یان تۆپبارانکرد. بە تۆپى جۆرى ئۆبیسیش لە شەوی ڕابردووە تاوەکو ئێستا ناوەندى جندرێس تۆپباران دەکەن.

ر.م