سوپاى تورکیا لە سنوورى عامودێ هاووڵاتییەکى گولـلەبارانکرد
سوپاى تورکیا لە سنوورى عامودێ لە کانتۆنى قامیشلۆ لە رۆژئاواى کوردستان، هاووڵاتییەکیان کردە ئامانج و گولـلەبارانیان کرد.
سوپاى تورکیا لە سنوورى عامودێ لە کانتۆنى قامیشلۆ لە رۆژئاواى کوردستان، هاووڵاتییەکیان کردە ئامانج و گولـلەبارانیان کرد.
بەهۆى تەقەلێکردن و ئەو گلـلەبارانکردنەى سوپاى تورکیاوە، هاووڵاتییەک بە ناوى کامیران بەدران کەنان-ی تەمەن ٢٥ ساڵ برینداربوو.
کامیران هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندى تۆکێ لە ناوچەى عامودێ بوو. ئەو گوندە لە سنووری باکوورى کوردستانەوە نزیکە.
کامیران ڕەوانەى نەخۆشخانەی عامودێ کراوە و چارەسەریى بۆ دەکرێت.
سوپاى تورکیا لە هێڵى سنوورى نێوان باکوور و رۆژئاواى کوردستان، چەندینجار تەقەیان لە هاووڵاتیان و جوتیاران و دانیشتوانى گوندەکانى سنوورى ڕۆژئاواى کوردستان و تەنانەت کۆچبەران وپەنابەران کردووە. بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتیى ئەو سنوورانەیان شەهیدکردووە و چەندینى تریشیان بریندارکردووە.
ر.م