سوپاى تورکیا هێرشى کردە سەر کاروانى هاووڵاتیانى عەفرین و ٤٠ کەسی شەهیدکرد

سوپاى داگیرکەرى تورکیا هێرشى کردە سەر کاروانى هاووڵاتیانى عەفرین و کۆمەڵکوژییەکى ترى بەرامبەر بە گەلى عەفرین ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە ٤٠ هاووڵاتیى ترى شەهیدکرد.

سوپاى داگیرکەرى تورکیا سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بە تۆپخانە هێرشى کردە سەر کاروانى ئەو هاووڵاتییە عەفرینییانە، کە بەرەو ناوچەى شەهبا دەڕۆیشتن و بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتى شەهید و برینداربوون.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆى ئەو تۆپبارانەى سوپاى تورکیاوە، بەلانیکەمەوە ٤٠ هاووڵاتى شەهید بوون و چەندین هاووڵاتى تریش برینداربوون.

سوپاى داگیرکەرى تورکیا لە هێرش و بۆردومانەکانى دوێنێیدا بۆ سەر عەفرین و نەخۆشخانەى ئاڤرین لە ناوەندى شارى عەفرین، ٤٧ هاووڵاتى ترى شەهیدکردبوو، کە ١٧ کەسیان لە بۆردومانکردنى نەخۆشخانەى ئاڤریندا شەهید بوو بوون.

ر.م