سوپاى تورکیا و چەتەکانى گوندەکانى شێراوا بۆردومان دەکەن

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى بە چەکى قورس گوندەکانى کمارێ و بەرادێ لە ناوچەى شێراواى عەفرین بۆردومان دەکەن و بۆردومانەکە زیانى مرۆیى لێکەوتوەتەوە.

 

بۆردومانى سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بۆ سەر گوندەکانى کمارێ و بەرادێ لە ناوچەى شێراواى عەفرین بەردەوامیى هەیە.

بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسەکەمان، سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی لە دوێنێ ئێوارەوە بە چەکى قورس هێرش دەکەنە سەر گوندەکانى کمارێ و بەرادێ، کە گوندى ئاوەندانن و سەدان هاووڵاتی لەو گوندانەدا دەژین.

بۆردومانەکان شەهید و بریندارى لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆى چڕى بۆردومانەکانەوە ئامارى ڕوونى شەهیدەکان و بریندارەکان دیار نییە.

ر.م