سوپای توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین سیڤیلێكی دیكه‌ی كوشت
سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی سیڤیلی كوشت.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی سیڤیلی كوشت.
هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ له به‌یانییه‌وه سوپای توركیای داگیركه‌ر به تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی شه‌را و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج.
له ئه‌نجامی تۆپبارانی سه‌ر گوندی كۆرك-دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك به ناوی «ڕه‌فعه‌ت جهلووسی - ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵان» شه‌هید بوو.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین پزیشكێك به ناوی «دكتۆر شیار حاجی عه‌بدۆ» شه‌هید بوو.
له گونده‌كانی مهركا و كارخه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتا دوو هاوڵاتیی به ناوه‌كانی «شێخ محه‌مه‌د عه‌لووش - ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵان» و «ئه‌سه‌د عیزه‌ت - ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان» شه‌هید بوون. هاوڵاتییه‌كی ٨٠ ساڵه‌ش بریندار بوو.
له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌هید بوون. به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی عه‌فرین تا ٤ی مارس\١٣ی ڕه‌شه‌ممه، ٢١٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه له‌نێویاندا ٢٨ منداڵ و ٢٥ ژن هه‌ن. هه‌روه‌ها ٦١٢ هاوڵاتیش بریندار بوون كه له‌نێویاندا ٧٦ منداڵ هه‌ن.
s.m