سوپای توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانكێ ٥ هاوڵاتیی سیڤیلی بریندار كرد
سوپای توركیای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرش ده‌كاته سه‌ر گوندی مه‌یدانكێ-ی عه‌فرین و به‌وهۆیه‌وه ٥ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرش ده‌كاته سه‌ر گوندی مه‌یدانكێ-ی عه‌فرین و به‌وهۆیه‌وه ٥ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج.
سوپای توركیای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده سه‌ر گوندی مه‌یدانكێ-ی عه‌فرین. به‌و هۆیه‌وه ٥ هاوڵاتی به ناوه‌كانی نه‌ورۆز نووری ڕه‌شۆ - ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵان، دلشان حه‌سه‌ن حه‌مۆ - ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵان، محه‌مه‌د مه‌سته‌فا سه‌یدۆ - ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان، خه‌دیجه محه‌مه‌د عه‌بدۆ - ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵان و عیزه‌ت مسته‌فا - ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵان بریندار بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین، ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
s.m