سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری ڕۆژئاوا گه‌نجێكی دیكه‌ی كوشت
سوپای توركیای داگیركه‌ر گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری ڕه‌قای كوشت له كاتێكدا ده‌یه‌ویست له سنووری ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی كاركردن ده‌ربازی باكووری كوردستان بێت.
سوپای توركیای داگیركه‌ر گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری ڕه‌قای كوشت له كاتێكدا ده‌یه‌ویست له سنووری ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی كاركردن ده‌ربازی باكووری كوردستان بێت.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها گه‌نجێكی شاری ڕه‌قا كه ناسنامه‌كه‌ی به‌ته‌واوی نه‌زانراوه، له كاتێكدا ویستویه‌تی ده‌ربازی باكووری كوردستان بێت، له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا كوژراوه.
ئه‌و گه‌نجه له نزیك گوندی ئدوانیه كه به دووری ٥٠كم ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ناوچه‌ی سه‌رێكانی سه‌ر به كانتۆنی حه‌سه‌كه، ویستویه‌تی ده‌ربازی باكووری كوردستان بێت. به‌پێی هه‌واڵی ئانها گه‌نجه‌كه له‌سه‌ر سنوور له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا ده‌ستگیركراوه و دواتر له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه. له دوای كوشتنیشی ته‌رمی گه‌نجه‌كه فڕێدراوه‌ته دیوی ڕۆژئاوای كوردستان.
له دوای چه‌ند ڕۆژێك، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی ڕه‌قا له لایه‌ن دانیشتوانی گوندی ئدوانیه دۆزرایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژ له ناوچه‌ی سه‌رێكانی.
s.m