سوپای توركیا هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین به‌ئامانج ده‌گرێت
هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه. سوپای داگیركه‌ر بۆردومانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌كات و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج.
هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه. سوپای داگیركه‌ر بۆردومانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌كات و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج.
به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له دژی هێرشی دڕندانه و داگیركاریی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی له ڕۆژی پهنجاوپێنجهمیندا به‌رده‌وامه. سوپای توركیا له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ل بێ چاره ماوه‌ته‌وه و درێژه به بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌دات.
له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی دوێنێ شه‌و تا ئێستا، له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ١٣ كه‌س شه‌هید بوون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
دیمه‌نی به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كراون:
s.m