سوپای توركیا هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین ده‌ڕفێنێت و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات
سوپای توركیا له عه‌فرین هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌ڕفێنێت و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات. ئاشكرابوو كه سوپای توركیای داگیركه‌ر ماڵه‌كانی گه‌ل تاڵان ده‌كات و چه‌ته‌كان جێگیر ده‌كات.
سوپای توركیا له عه‌فرین هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌ڕفێنێت و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات. ئاشكرابوو كه سوپای توركیای داگیركه‌ر ماڵه‌كانی گه‌ل تاڵان ده‌كات و چه‌ته‌كان جێگیر ده‌كات.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی كیماره-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین ٢ برای به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و مووراد حه‌سه‌ن ڕفاند. سوپای توركیا به‌بێ هۆكار ئه‌و دوو برایه‌ی ڕفاندووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی داون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له گوندی گیرزیلێ-ی شێراوا محه‌مه‌د ئه‌لۆ عومه‌ر (ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵان) و عه‌بدولره‌حمان وه‌لۆ (ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان) له لایه‌ن چه‌ته‌كان ڕفێنران و بردیاننه شوێنێكی نادیار. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی داگیركه‌ر، چه‌ته‌كانی ناوچه‌ی غووته-یان هێناونه‌ته هه‌رێمی عه‌فرین و له ماڵه‌كانی گه‌لی عه‌فرین جێگیریان كردوون. هاوكات له گوندی قه‌ره‌گوڵ-ی ناوچه‌ی بلبلێ هاوڵاتییه‌كی دیكه به ناوی محه‌مه‌د برایم له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕفێنرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ی زانیارییه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ڕفاندنی هاوڵاتیانی سیڤیل له لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركه‌ر زیادی كردووه.
چه‌ته‌كان له عه‌فرین جێگیر ده‌كرێن
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕن و ئه‌و چه‌تانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌وه هاتوون، له جندرێس جێگیر ده‌كرێن.
s.m