سوپای تورکیا ئەوەی پشت ڕاست کردووەتەوە کە هێرشی نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی کردووە!

سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەر ئاکەونتی تویتری خۆی دەربارەی بۆردمانی نەخۆشخانەی ئاڤرین- عەفرین ، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوان هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر نەخۆشخانەی عەفرین.

بەڵام لە وینەکان و دیمەنەکانی خۆیاندا ئاشکرا دەبێت کە سوپای تورکیا درۆ دەکات و هێرشی ئەنجامداوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر نەخۆشخانەی ئاڤرین لە لایەن  ئاژانسی هەواڵی نێونەتەوەیی (ئا ئیف پی) وخانەی چاودێری مافی مرۆڤ-ی سووریاوە پشت ڕاست کراوەتەو

دوابە دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر نەخۆشخانەی عەفرین ، لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە، هەر بۆیە  سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەر ئاکەونتی تویتری خۆیەوە دەربارەی هێرش بۆسەر نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین ڕایگەیاند کە هیچ هێرشێکیان بۆ سەر ئەو نەخۆسخانە ئەنجام نەداوە.

بەڵام ئەو دیمەنانەی کە خۆیان بڵاویان کردووەتەوە دەری دەخات کە تەواوی بانغەشەکانی سوپای تورکیا دوورە لە ڕاستی.

لە دیمەن و وێنانەی کە سوپای تورکیا وەک نەخۆشخانە نیشانی ئەدات بە ڕوونی دیارە کە ئەو شوێنە ، بینای چاپخانەی عەفرینە و هیچ پێوەندییکی بە نەخۆشخانەوە نییە.

نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین لە پەنای چاپخانەکەدایە و لە وێنەکاندا دیارە کە کراوەتە ئامانجی فڕۆکە.

ک-ش