سوپای تورکیا عەفرین تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانی ناوەندی شاری عەفرین .

سوپاى داگیرکەرى تورکیا بە تۆپى جۆرى ئۆبیس دەستیکردووەتەوە بە تۆپبارانکردنى ناوەندى شارى عەفرین.

لە ماوەی سێ ڕۆژە کە سوپای داگیرکەری تورکیا بە  فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دورهاوێژەوە  ناوەندی شاری عەفرینی کردووەتە ئامانج.

ئەم هێرشانەی سوپای تورکیای داگیرکەر لە کاتێکدایە کە بەسەدان هەزارهاووڵاتی مەدەنی لەم شارە ژیان دەکەن.

لە ماوەی ٥٥ ڕۆژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ، بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین زیاتر لە ٢٣٠ هاووڵاتی مەدەن شەهید و بە سەدان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

ک-ش