سوپای تورکیا شەڕ لە دژی مرۆڤایەتی دەکات

سوپای داگیرکەری تورکیا بە هەموو چەک و ئامێری سەربازیی پێشکەوتووی خۆیەوە هەوڵی داگیرکردنی عەفرین دەدات و ناوەندی شاری عەفرین بۆردمان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

سوپای داگیرکەری تورکیا بە پێشەنگایەتی ئەردۆغانی داگیرکەر و هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە و بەبەشداریی گروپە چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە، دوێنێ ئێوارە ناوەندی شاری عەفرینیان بۆردمان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بەدەیان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون کە لە نێویاندا منداڵیش هەیە.

 

ئەمڕۆ ٥٥ ڕۆژە سوپای تورکیای داگیرکەر بە ئامانجی قڕ کردن و داگیرکردنی عەفرین، بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە، تانک و تۆپ عەفرینیان کردووەتە ئامانج.

 

سوپای تورکیا دەستی کردووە بە کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی و لەم دواییانەدا ناوەندی شاری عەفرینی کردووەتە ئامانج.

 

بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە دانیشتووانی گوند وشارەکانی دیکە  لە ناوەندی عەفرین کۆبونەتەوە. سوپای تورکیایش سەرچاوەکانی ئاوی عەفرینی کردووەتە ئامانج و ئاوی لەسەر هاووڵاتیانی عەفری بڕیوە.

 

سەرەڕای هەمو ئەمانە گەل شارەکەیان چۆڵ نەکردووە و بە سەدان هەزار هاووڵاتی لە ناو عەفرین ژیان دەکەن.

 

سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ٤ دەستی بە تۆپبارانی ناوەندی عەفرین کرد و هاوکات لە کاتژمێر ٤ و٣٠ خولەکدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوەندی عەفرینی بۆردمان کرد.

 

لە ئەنجامی ئەو هێرش و بۆردومانانەدا ٥ هاووڵاتی شەهید بوون، کە دوو لە شەهیدەکان منداڵن، هەروەها ١٢ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. ٩ کەس لە بریندارەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و ٢ برینداری دیکەش منداڵن.

 

ناوی ئەو دوو منداڵەی کە لە بۆردمانەکەدا شەهید بوون، کاژین عەلی  تەمەن ٤ ساڵ و موحەمەد قشلە تەمەن ٦ ساڵانن.

 

لە دوای کاتژمێر ١٠ شەو بۆردمانەکان چڕتر بویەوە و ژمارەی شەهیدەکان گەیشتووەتە ٧ کەس.

 

"لە پێنج لاوە شەڕ بە سەختی بەردەوامە"

 

لە بەرەی بلبلێ، شییە، شێراوا، شەرا و ماباتا لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت ڕوودەدا، کە لانیکەم ٨١ سەرباز وچەتەی تورکیا کوژراون و ٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندران.

 

دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی ١٤ شەڕڤانی شەهید و هەروەها ئاسایشی عەفرینیش ناسنامەی ٢٨ ئەندامی شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد. لە مەراسمێکدا دوێنی تەرمی ٣٢ شەهیدی بەرخۆدانی سەردەم سپێردرانە خاک.

 

مەجلسی سووریای دیموکرات (مەسەدە) دوای گەمارۆدانی شاری عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە، بەیاننامێکی بڵاو کردوە و ڕایگەیاند؛ ئیمە وەک – مەسەدە هێرشە کانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین بە توندی شەرمەزار دەکەین.

 

ڕاشیگەیاند، ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنە مرۆییەکان دەکەین، کە لەهەمبەرهێرشەکانی سوپای تورکیادا بێ دەنگ نەمێنن و هەڵوێستێکی کارا بنوێنن، و داوایان لێ دەکەین کە بەرئەکی مرۆڤایەتی خۆیان پابەند بن.

مەسەدە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، ئێمە ئاڵۆزبوونی دۆخی مرۆیی لە غوتەی ڕۆژهەڵات شەرمەزار دەکەین.

مەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشى خستووەتەڕوو، دەزانین ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ لە سوریا لە بڕیاری ژمارە ٢٤٠١دا داوای لە تەواوی لەلایەنەکان کردبوو، کە بۆ ماوەی یەک مانگ شەڕ ڕاوەستێنن، کە ئەو بڕیارە دانی پێدانەنرا، و ئیستاکە هاوڵاتیان عەفرین وغوتە نرخەکەی ئەدەن.

ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین، ڕێز لە بڕیارەکەی خۆی بگرێت و بەپەلە هەوڵ بدەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

 کوردستانیان و دۆستەکانیان ٥٤ ڕۆژە کە شەقامەکانیان چۆڵ نەکردووە و لە زۆربەی شار و ناوەندەکانی ئەورووپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە چالاکی و ڕێپێواندا.

 

 

ر.م