سوپای تورکیا لە گوندی مەیدان ئەکبەزێ-ڕاجۆ ٣٠٠ هاووڵاتی بەدیل گرتووە

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە گوندی مەیدان ئەکبەز-ی سەربە ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین ٣٠٠ هاوڵاتی بە دیلگرتووە و ناچاریان دەکات لە لە پێش کامێرا دەربارەی بارەی تورکیا بە باشی قسە بکەن.

ماوەی هەفەتەیەکە کە سوپای تورکیای داگیرکەر  گوندی مەیدان ئەکبەزی گەمارۆ داوە، لەو گوندەدا ٣٠٠ هاوڵاتیی بە دیلگرتووە و بە زۆرەملی ناچاریان دەکات بەباشە لە بارەی سوپای تورکیاوە قسەبکەن.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیادووە، کە هاوڵاتیانی گوندەکانی مسکوت، والکی، کور، گاز، کوسا و ئەرەبلی بە هۆی ئەوەی سوپای تورکیا ڕێگاکانی گرتووە، نەیانتوانیوە خۆیان بگەیەننە عەفرین، سوپای تورکیاش بە دیلی گرتوون و هەموویانی لە گوندی مەیدان ئەکبەز کۆکردووەتەوە.