سوپای تورکیا ناوچەی شەرا تۆپباران دەکات، شەهید و بریندار هەیە

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی گوندی مەیرەمین-ی لە شەرا بە چەک قورس تۆپباران دەکات، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا شەهید و برینداری هەیە.

سەرچاوە هەرێمیەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە  ژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی شەهید وبریندار بوون.

 ئەم هێرشەی سوپای داگیرکەری تورکیا لە کاتێکدایە کە ژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندی مەریەمین ژیان دەکەن.

 بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەست کەوتووە لەم هێرشەی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو گوندە شەهید و بریندار هەیە ، بەڵام بە هۆی چڕی تۆپبارانی گوندەکە ،تا ئیستا ژمارەی کوژراوو بریندارەکان نەزانراوە.