سوپای تورکیا و چەتەکانی دارەکانی عەفرین دەبڕن

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی نزیکەی ١٥ڕۆژە لە چیای کوڕخەلۆ-ی گوندی خەزیانای ناوچەی ماباتای عەفرین دەستیان کردووە بە بڕینی دارەکانی ئەوناوچەیە.

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی سەرەرای کۆمەڵکۆژی، گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە، دەستیان کردووە بە لەناوبردنی ژینگەی ناوچەکە.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە ئاژانسی هەواڵی هاوار لە زاری سەرچاوە هەرێمییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە ، چەتەکانی گروپی ئەحفادی ڕەسوول بە سەرپەڕەشتی چەتەیەک بەناوی ئەبو حەسەن لە چیای کورخەلۆ-ی گوندی خەزیانای سەربەناوچەی ماباتای عەفرین دەستیان کردووە بە بڕینی دارەستانەکانی ئەو ناوچەیە و بۆ فڕۆشتن ڕەوانەی بازاڕەکانی کردووە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن دوای ئەوەی کە هاووڵاتیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە چەتەکان ناوچەکەیان داوەتە بەرگولە ودیسانەوە دەستیان کردووە بە بڕینی دارستانەکە .

چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٢ڕۆژ پیش ئیستاش لە گوندی مەتینای ناوچەی شێراوای عەفرین زیاتر لە ٢٠٠ داری زەیتوون-یان سووتاندبوو.

ک-ش