سیناریۆی عەفرین کە لە گرێسپی دووپات دەبێتەوە

سەربازان و چەتەکانی سوپای تورک لەگوندی منغلێ-ی گرێسپی، ٣ برایان ڕفاندووە، داوای ١٢ملیۆن لیرەی سوریان لێ کردوون لە بەرانبەر ئازاد کردنیان، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە، ژمارەی ڕفێندراوەکان تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢ هاوڵاتی سڤیل.

سیناریۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان لە عەفرین دەکرا، ئێستا لەو شوێنانە دووپات دەبێتەوە کە لەژێر چنگی چەتەکان دان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەیەک لە گرێ سپی ڕایگەیاند، چەتەکانی سوپای تورک سێ برایان لە گوندی منغلێ-ێ ڕۆژئاوای گرێسپی ڕفاندووە، داوای ١٢ ملیۆن لیرەی سوریان لە بنەماڵەکەیان کردووە لەبەرانبەر ئازاد کردنیان.

ک-ش