شاندی باڵای باكوری سووریا و ڕۆژئاوا، له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاندووه و باسی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ كراوه. له دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئاسیا عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
ئاسیا عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماكرۆن چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی و گرنگ كرا. پێشتر فه‌ڕه‌نسا پشتگیری خۆی بۆ باكوری سووریا و به‌تایبه‌تی له تێكۆشانی دژ به داعش پشتیوانی بۆ قه‌سه‌ده ڕاگه‌یاندبوو. ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، به‌ڕێز ماكرۆن هه‌ڵوێستێكی باشی پیشاندا و ئێمه‌ش سوپاسمان كرد.
«ئێمه له‌م دیداره‌دا، گفتوگۆمان كرد ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی عه‌فرین بۆ سه‌ر خاكی خۆیان، تێكۆشانی دژی داعش و ڕه‌وشی باكوری سووریا. ئه‌زموونی باكووری سووریا و ڕۆژئاوا وه‌ك مۆدێلێكی باش هه‌ڵسه‌نگێنرا و به‌ڕێز ماكرۆن پشتگیری خۆی پیشاندا. هه‌روه‌ها پشتگیری خۆی بۆ باكوری سووریا و ڕۆژئاوا دووپات كرده‌وه. ده‌ستنیشانی كرد كه دیداره دیبلۆماسییه‌كان ده‌رباره‌ی عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له منبج خه‌باتی هاوبه‌شمان كردووه. پێویستی به به‌هێزكردنی ئه‌و هاوكارییه هه‌یه، چونكه هێشتا مه‌ترسی داعش به‌رده‌وامه. به هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین، داعش هه‌ندێك بههێزبوویهوه و خۆی كۆكرده‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت گرووپه تێرۆریستییه‌كان له عه‌فرین جێگیر بكات. داعش بۆ هه‌ر كه‌سێك مه‌ترسییه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته پێكه‌وه كار بكه‌ین. به‌ڕێز ماكرۆن ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده كار بكه‌ن و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان به‌هێزتر بكرێن.»
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانێك كه «ئایا چ هاوكارییه‌ك له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و قه‌سه‌ده ده‌كرێت؟»، ئاسیا عه‌بدوڵا هێرشه‌كه‌ی ٢٣ی مارسی فه‌ره‌نسای وه‌بیرهێنایه‌وه و وتی: هاوكاری چه‌نده به‌هێز بێت، ئه‌وه‌نده گه‌له‌كه‌مان له داعش ده‌پارێزرێت. زۆر ڕێباز هه‌ن بۆ هاوكاری، ده‌رفه‌تی به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانیش هه‌ن.
ئاسیا عه‌بدوڵا ده‌رباره‌ی لێدوانی ماكرۆن بۆ ناردنی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا بۆ منبج، ڕایگه‌یاند: ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه، له ڕابردوودا ئه‌مه هه‌بوو، له داهاتووشدا ده‌بێت.
شاندی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا كه نوێنه‌رانی كورد، عه‌ره‌ب و سریانی له‌خۆ ده‌گرێت، پێكهاتبوون له: ئاسیا عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م، هێڤین ڕه‌شید هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین، سیهام قریۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جزیر، فانهر گائهت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی جزیر، ڕێدوور خه‌لیل به‌پرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده، نه‌سرین عه‌بدوڵا وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه و دكتۆر خالید عیسا نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوری سووریا له فه‌ڕه‌نسا.
s.m