شانه نهێنییه‌كانی سه‌ر به میتی تورك كه له ڕۆژانی ڕابردوو به ئۆپه‌راسیۆنێكی قه‌سه‌ده و یه‌په‌گه له هه‌رێمی فورات ده‌ستگیر كران، دانیان پێدا نا كه له دژی كوردان و گه‌لانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هێرشی بۆمبییان ئه‌نجام داوه، جلوبه‌رگی قه‌سه‌ده‌یان له‌به‌ر كردووه، خه‌ڵكیان ڕفاندووه و فیدیه‌یان لێ سه‌ندوون. هه‌روه‌ها ئاشكراشیان كرد كه چۆن ته‌قه‌مه‌نییان له توركیاوه هێناوه‌ته هه‌رێمه‌كه.
ده‌وڵه‌تی تورك كه له ڕێی چه‌ته‌كانی وه‌ك نووسره و داعش له دژی گه‌لانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هیچی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئێستا ده‌یه‌وێت له ڕێی شانه نهێنییه‌كان كورد و عه‌ره‌ب به‌گژیه‌كدا بكات. چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ر به میتی تورك كه ده‌ستیان به كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه كردبوو و به جلوبه‌رگی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمه‌كه خه‌ڵكیان ڕفاندووه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و فیدیه‌یان لێ سه‌ندوون، له ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستگیر كران.
یه‌كێك له چه‌ته‌كان كه ناوی عه‌مار محه‌مه‌د هادی-یه دانی پێدا نا كه به فه‌رمانی كه‌سێك به ناوی ئه‌بوو ناسر كه له‌گه‌ڵ میتی تورك كار ده‌كات، له ڕه‌قا ٦ هێرشی ئه‌نجام داوه، كه‌سێكیان ڕفاندووه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه. خزمێكی ئه‌بوو ناسر-ی چه‌ته‌ش كه ناوی به‌شار عه‌بدولره‌زاق مه‌حموود-ه ئاشكرای كرد كه چۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له شاری باب-ه‌وه بردووه‌ته ڕه‌قا.
ئه‌ندامی پێشووی نووسره
عه‌مار هادی كه ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریاوه له ڕه‌قا ڕێكخستنێكی به ناوی سوخور جزیر دروست كردووه و دواتر چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی نووسره، ئاشكرای كرد كه به هاتنی داعش ئه‌و چووه‌ته ئیسته‌نبووڵ. عه‌مار ده‌ڵێت، له ئیسته‌نبووڵ ماوه‌ی ٢ ساڵ و ٨ مانگ كاری جیاوازی كردووه؛ «هاوڕێیه‌كم هه‌بوو كه چووبوو بۆ ئه‌ڵمانیا. ناوی عه‌بوود بوو. له ڕێی ئه‌وه‌وه ویستم بچمه ئه‌ڵمانیا. عه‌بوود له ڕێی ئه‌بوو ناسر خۆی گه‌یانده من. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم كوڕه‌خاڵی بوو. له ڕها ده‌ژیا. ئه‌و كاته داوای لێ كردم به‌پاره له سووریا چالاكی بكه‌م.»
بۆ هێرش دژبه كوردان ڕاسپێردراوه
عه‌مار باسی له‌وه كرد ئه‌و پێشنیازه‌ی قبووڵ كردووه و ئه‌وانیش پێیان گوتووه زیاتر له دژی كوردان هێرش ئه‌نجام بدات. گوتی، «ئه‌بوو ناسر منی له عه‌زاز-ه‌وه برده سووریا و هاتمه ڕه‌قا. گوتیان تۆ ده‌بێ هێرش بكه‌یه سه‌ر كوردان. كه‌سێك به ناوی به‌شار ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێنام. بڕیاربوو بۆ هه‌ر هێرشێك ٣ هه‌زار دۆلار به من بده‌ن. به‌ڵام ده‌بوایه دیمه‌نی هێرشه‌كه‌ش تۆمار بكه‌م.»
له ڕه‌قا ٣ ته‌قینه‌وه كران
عه‌مار ئاشكرای كرد له ڕه‌قا ٣ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه به‌ڵام هه‌ر سێ هێرشه‌كه‌ی بێ كاریگه‌ر بوون. گوتی، «هێرشی یه‌كه‌مم له‌سه‌ر پردی سهلهههبیه ئه‌نجام دا. دیمهنهكهشم تۆمار كرد به‌ڵام زیان به كه‌س نه‌گه‌یشت. هێرشه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌مویست له‌سه‌ر پردی ڕۆژئاوای ڕه‌قا ئه‌نجامی بده‌م به‌ڵام ته‌قه‌مه‌نییه‌كه دۆزرایه‌وه. تهقهمهنییهكهی دیكه‌شم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی ناوچه‌ی جه‌میلیه دانا به‌ڵام منداڵێك دۆزیه‌وه و نه‌ته‌قیه‌وه. من ته‌قه‌مه‌نیم له‌سه‌ر پردێكی دیكه‌ش دانا، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سه‌ر به گرووپی ئه‌بوو عیسا تهقهمهنییهكهی كرده ئامانج.»
ئه‌ركی نوێ؛ ڕفاندنی خه‌ڵك و وه‌رگرتنی فیدیه
ئه‌و چه‌ته‌یه له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بۆ هه‌ر هێرشێك له‌سه‌ر ٣ هه‌زار دۆلار ڕێككه‌وتوون به‌ڵام ته‌نیا ٨٠٠ دۆلاریان پێداوه. گوتیشی، ئه‌بوو ناسر داوای لێ كردووه بازرگانێك به ناوی جومعه عه‌بدوڵا بڕفێنێت.
«ئه‌بوو ناسر دواتر كارێكی به من دا. گوتی، پاره‌ی كه‌سێك كه ناوی عه‌لی سه‌لیم-ه له كه‌سێك بستێنه كه ناوی جومعه عه‌بدوڵایه و له ڕه‌قا ده‌ژی. ویستی بیڕفێنم. من عه‌لی سه‌لیم ناناسم به‌ڵام ده‌زانم بۆ هه‌واڵگریی تورك كار ده‌كات. ئه‌بوو ناسر گوتی، هه‌م پاره و هه‌م چه‌ك و دووربینی ته‌رمال بۆ ئێمه بنێره.»
«جلوبه‌رگی قهسهدهمان له‌به‌ر كرد و جومعه عه‌بدوڵامان ڕفاند»
عه‌مار ئاشكرای كرد، «ئێمه ٥ كه‌س بووین چووین و جومعه عه‌بدوڵامان ڕفاند. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی كاره‌كه بكه‌ین و كه‌س گومان نه‌كات، جلوبه‌رگی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیمان له‌به‌ر كرد و جومعه عه‌بدوڵامان ڕفاند. ڕۆژێك له‌لای خۆمان هێشتمانه‌وه، دواتر بازرگانێكی دیكه خۆی گه‌یانده عه‌لی سه‌لیم و گوتی، جومعه عه‌بدوڵا ئازاد بكه‌ن، ئه‌و پاره‌ی بۆی قه‌رز كردووه. جومعه عه‌بدوڵا له به‌رانبه‌ر ٢٠٠ هه‌زار دۆلار ئازاد كرا و ٤٠ هه‌زار دۆلاریان به من دا.»
«ئه‌بوو ناسر له‌گه‌ڵ میت كار ده‌كات»
چه‌ته‌یه‌كی دیكه به ناوی به‌شار عه‌بدولره‌زاق مه‌حموود كه له ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤانان ده‌ستگیر كراوه ئاشكرای كرد، له سنووره‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی «قه‌ڵغانی فورات» ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی هێناوه. ناوبراو كه نیشته‌جێی ڕه‌قا بووه، خزمی ئه‌بوو ناسر-ه. به‌شار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌بوو ناسر له‌گه‌ڵ میت كار ده‌كات.
به ته‌نكه‌ری نه‌وت ته‌قه‌مه‌نی گوازراوه‌ته‌وه
به‌شار گوتی، «ئه‌بوو ناسر هاته لام و داوای كرد بچم ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له ناوچه‌ی باب وه‌رگرم و بیبه‌مه ڕه‌قا. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی كه‌سێكی پێدام. ئه‌بوو ناسر برای زاواكهمانه و له ڕها ده‌ژی. من وه‌ها ناسیم. ده‌زانم له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی تورك كار ده‌كات. من تانكه‌ری نه‌وتم هه‌یه. كاتێك چوومه باب تهقهمهنییهكانم له‌و كه‌سه وه‌رگرت و هێنامه ڕه‌قا.»
به‌شار بۆ هه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌ك ٦٠٠ دۆلاری وه‌رگرتووه. ناوبراو ناوی عه‌لی سه‌لیمی دا كه له‌نێو چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌مێنێته‌وه. گوتی، «پێشتر ئه‌بوو ناسر له ڕه‌قا له‌نێو سوپای ئازاد بوو. دواتر گوتیان له ڕێی ئیدلب-ه‌وه بۆ كاركردن چووه‌ته توركیا. من دڵنیام له‌گه‌ڵ میتی تورك كار ده‌كات. چونكه ئه‌و مینانه هی توركیا بوون. عه‌لی سه‌لیم به‌وه ده‌ناسرێت كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك كار ده‌كات. ناوه ڕاسته‌كه‌شی ئه‌بوو عیسایه.»
له‌سه‌ر دانپێدانانه‌كانی هادی و به‌شار ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رفره‌وان بوو. ده‌یان چه‌ته له لایه‌ن یه‌په‌گه و قه‌سه‌ده ده‌ستگیر كران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
s.m