شانە نووستووەکانی داعش لە قامیشلوو تەقینەوەیەکیان ئەنجام دا

هاوکاتی ‌هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، داعش دەستی بە جموجۆڵ کردووە و لەیەکێک لە گەڕەکەکانی قامیشلۆ تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا.

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا شانە نووستووەکانی داعشی زیندوو کردووەتەوەو کەمێک لەمەوبەریش، چەتەکانی داعش تەقینەوەیەکیان لە شاری قامیشلۆ ئەنجامدا.

تەقینەوەکە لە ڕۆژئاوای شارەکە لە گەڕەکی مونیرحەبیب، لەڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا کوژراو و  بریندارهەیە کە برینی هەندێکیان سەختە.

سەرچاوە ئەمنییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، تەقینەوەکە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بۆ ئەم مەبەستەش شانە نوستووەکانی داعش هەوڵ دەدەن خەلافەتی داعش نوێبکەنەوە.