شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده هێرشێكی داعشیان بۆ سه‌ر ڕه‌قا تێك‌شكاند
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ڕه‌قا-ی باكووری سووریا، به‌لام شه‌ڕڤانان هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ڕه‌قا-ی باكووری سووریا، به‌لام شه‌ڕڤانان هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ڕه‌قا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: «٤ كه‌س كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌ر به داعش بن، ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٣ هێرشیان كرده سه‌ر خاڵهسهربازییهكانی قه‌سه‌ده له نزیك سه‌ندیكای بیناسازانی ڕه‌قا.»
قه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، شهڕڤانانهكانیان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕڤانێك به سوكی بریندار بووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده، ٣ چه‌ته‌ی هێرشكار له ئه‌نجامی وه‌ڵامی شه‌ڕڤانان كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش به برینداری هه‌ڵاتووه. هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ته‌یه‌ی هه‌ڵاتووه، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین كردووه.
s.m