شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه له‌گه‌ڵ باوكی خۆی، له به‌رخۆدانی عه‌فریندا شه‌هید بوون
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فریندا، شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه له‌گه‌ڵ باوكی خۆی، له ڕێی پاراستنی عه‌فرین شه‌هید بوون.
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فریندا، شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه له‌گه‌ڵ باوكی خۆی، له ڕێی پاراستنی عه‌فرین شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له ڕۆژی ٥٢هه‌مینی خۆیدا به‌رده‌وامه.
یه‌په‌ژه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌م به‌رخۆدانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری قاره‌مان خۆیان كرده قه‌ڵغان و به ڕۆحێكی فیدایی و قاره‌مانانه هاتنه مه‌یدان و داستان و ئه‌فسانه‌یان نووسییه‌وه.
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند: «له‌سه‌ر ڕێبازی غه‌ریب، ڕوومه‌ت، فیراز، ئه‌یلوول و تۆڵهڵدان، هاورێی ئێمه ڕۆهه‌ندا خه‌مگین له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، كاتێك چاودێری شه‌ڕی عه‌فرینی ده‌كرد كه ئامانج له‌و شه‌ڕه قڕكردنی گه‌له‌كه‌یه‌تی، له به‌ره‌ی جندرێس شه‌هید بوو.»
«هاوڕێی ئێمه ڕۆهه‌ندا به ڕۆحی گه‌نجانه‌ی خۆی، به مۆڕاڵ و په‌یوه‌ستبوونی به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ده‌ناسرا. ئه‌و ڕۆحی وه‌ڵاتپارێزییه‌ی كه له خانه‌واده و ڕقی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیدان؛ له خوشك و هاوڕێكه‌ی خۆی ده‌نیز خه‌لات كه له به‌رخۆدانی حه‌له‌بدا شه‌هید بوو، وه‌رگرتووه. له ته‌ك باوكی خۆی (باوكی ئازاد) كه به وه‌ڵاتپارێز و په‌یوه‌ستی وه‌ڵاتی خۆی ناسرابوو، ده‌ستی له خاك و گوندی خۆی به‌رنه‌دا و له ته‌نیشت هێزه‌كانی پاراستن چه‌كی هه‌ڵگرت و وه‌ڵاتی خۆی پاراست. له ڕێی پاراستنی خاكی عه‌فریندا، له ته‌ك كچه‌كه‌ی خۆی (هاوڕێی ئێمه ڕۆهه‌ندا) شه‌هید بوون.»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه: ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه به‌ڵێنی درێژه‌پێدانی ڕێبازی هاورێی خۆمان ڕۆهه‌ندا، مه‌زڵوم، ئه‌یلوول، ڕوومه‌ت و تۆڵهڵدان ده‌ده‌ین كه له ڕێی ڕاستیدا خۆیان فیدا كرد. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین. به‌و ڕۆحی وه‌ڵاتپارێزییه‌ی «باوكی ئازاد» پیشانی داوه، به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین.
s.m