شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه له چه‌می فوراتدا شه‌هید بوو
شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه مه‌روان كۆبانێ (محه‌مه‌د ئه‌بوود) له هه‌رێمی ڕه‌قا له كاتێكدا مه‌له‌وانی له چه‌می فوراتدا ده‌كرد، ژیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه مه‌روان كۆبانێ (محه‌مه‌د ئه‌بوود) له هه‌رێمی ڕه‌قا له كاتێكدا مه‌له‌وانی له چه‌می فوراتدا ده‌كرد، ژیانی له‌ده‌ستدا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «هه‌ڤاڵمان مه‌روان كۆبانێ كه ٢٨ی تهمووز له عه‌ین عیسا به‌مه‌به‌ستی پشوودان چوو بۆ ڕه‌قا، ڕۆژی ٢٩ی تهمووز له كاتێكدا له چه‌می فورات مه‌له‌وانی ده‌كرد، خنكا و گیانی له‌ده‌ستدا.»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «له كه‌سایه‌تیی هاوڕێمان مه‌رواندا، به ڕێزداری یادی هه‌موو شه‌هیده قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه دڵسۆزی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان بین و تێكۆشان سه‌ربخه‌ین.»
s.m