شەڕڤانان لە دێرەزۆر؛ئامادەین بڕۆێن بۆ بەرگری کردن لە عەفرین

شەڕڤانانی پێکهاتەی عەرەبی ناو ڕیزەکانی یەپەگە/یەپەژە/قەسەدە،کەبەشدارن لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی هەرێمی دیرەزۆر،ڕایدەگەنن ئامادەن ھەرکات پێویست بکات بڕۆنە کانتۆنی عەفرین بۆ بەشداریکردن لە "بەرخۆدانی سەردەم" دژ بە سوپای تورکیاوچەتەکانی.

ئەو شەڕڤانانە کەلەسەنگەری پێشەوەی بەرگریدان دژی چەتەکانی داعش لە دێرە زور،ڕایانگەیاند:لەبەرامبەر عەقڵیەتی تاریک و دڕەندەی داعشدا وەستاون کە ھیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ عەقڵیەتی سوپای تورکیادا.بۆیە ئەگەر ئێمە لێرە سەربکەوین،سەرکەوتنی برا شەڕڤانەکانمانە لە عەفرین گەر ئەوانیش سەربکەون سەرکەوتنی ئێمەیە.

ھارون دۆشکە،کە شەڕڤانێکی بەشداربووی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی دیرزوورە،ڕایگەیاند:چەتەکانی داعش وسوپای تورکیا خاوەنی ھەمان عەقڵیەتن،ھەمان تەکتیکی سەربازیش دەگرنەبەر.سوپای تورکیا شێوازی شەڕی چەتەکانی داعش لە عەفرین پەیڕەودەکات.

ھەروەھا ووتی:لەم سنورەدا داعش بەچەک ویارمەتی سەربازی تورکیا شەڕدەکات ولەسنوری عەفرین سوپای تورکیا بەعەقڵیەتی چەتەکانی داعش.

شەڕڤانێکی دیکەی بەشدار لە شەڕی ئازادکردنی دیرەزوور،جیلو قامیشلو،ئاشکرایکرد:سوپای تورکیا لەمێژە دژی پێکەوەژیانی گەلانی تورکیایە،ئەو سوپایە جیاوازی ناکات لەنێوان پێکھاتەکانی گەلی سوریادا،ھێرشی ناڕەوای ئەم سوپایەو چەتەکانی ھاوپەیمانی ھێرشە بەرامبەر گشت پێکھاتەکانی سوریا.

جیلۆ دەربارەی "بەرخۆدانی سەردەم "دەڵێت:ئێمە ھێزوو ووزەی خۆمان لە بەرخۆدانی ئازایانەی ئەوانەوە وەردەگرین،"بەرخۆدانی سەردەم" کاریگەری تەواوی لەسەر وورەی شەڕڤانانەمان ھەیە،سەرکەوتنی ئەوان واتە سەرکەوتنی ئێمە.

شەڕڤانێکی ژنی یەپەژە،لەپێکھاتەی عەرەبی،زەینەب شەدادی لەبەرەکانی پێشەوەی ئازادکردنی دێرەزووردا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەھاوبەشیکردنی ھەڤاڵە کوردەکانی لە ئازادکردنی دیرەزووردا وڕایگەیاند:کورد وعەرەب لەیەک سەنگەری بەرگریداین لەبەرامبەر دوژمنێکی ھاوبەش.دوژمنێک بە عەقڵیەتێکی کۆنە پەرستانەوە مافی ژن ومنداڵ پێشێل دەکات وڕێزی ئازادی ومافی مرۆڤ ناگرێت.

ھەروەھا ئەو شەڕڤانە ژنە ئامادەیی خۆی وھاوڕێکانی نیشاندا بۆ بەشداریکردنی "بەرخۆدانی سەردەم"لەدژی سوپای تورکیاو چەتەکانی ھاوپەیمانیدا.