شەڕڤان دەرویش:ئێمە ئامادەین پاریزگاری لە مینبج بکەین

شەڕڤان دەرویش،وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی سەربازی منبیج دەستنیشانیکرد، کە هێزەکانمان ئامادەن لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمن منبیج بپارێزن.

 شەڕڤان دەرویش وەڵامی ئەو هەڕەشانەی هێرشی سەر مینبجی دایەوە.شەڕڤان دەرویش وتی: هەنێ کەس خۆیان وا نیشان دەدەن کە گوایە بە نیازی هێرشکردنن بۆ سەر مینبج.

وەک ئەنجومەنی سەربازی مینبج ، ئامادەین کە لە بەرانبەر هەر هێرشێکی دوژمنان بۆسەر مینبج بوەستینەوە.

ئەو کەسانەی کە هەڕەشەی هێرشکردن بۆسەر مینبج دەکەن  ئەگەر جەسارەت یان هەیە و دەوێرن فەرموون.شەڕڤانانی ئێمە دەرسێکی مێژویی بدەین بەو کەسانەی کە چاویان بڕیوەتە منبیج.

ک- ش