هێرشه‌كانی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ماوه‌ی ٥٢ ڕۆژه به‌رده‌وامه. هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربه‌ستی دابوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین و به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و چه‌كی قورس كۆمه‌ڵكوژیی ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عه‌فرین ناچار بكات واری خۆیان جێبهێڵن، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ده‌كات و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج. سه‌دان هه‌زار كه‌س له ناوچه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه كۆچیان كردووه بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین. به‌و هۆیه‌وه هیچ كات هێنده‌ی ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه زیادی نه‌كردووه. كۆمینه‌كانی شار هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییانه بده‌نه‌وه كه ڕوویان له شاره‌كه كردووه. له هه‌ر ماڵێكی نێو شار ٢-٣ خێزان پێكه‌وه ده‌ژین. ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌واده‌كان له‌و بینایانه جێگیر بوون كه هێشتا ته‌واو نه‌كراون.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر به‌نداوی مه‌یدانكێ كه تاكه‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی عه‌فرینه، كێشه‌ی ئاو سه‌ریهه‌ڵدا. ئێستا له بیره‌كۆنه‌كان ئاو ده‌رده‌هێنرێت و هه‌وڵ ده‌درێت وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی گه‌ل بدرێته‌وه. تاكه‌ده‌روازه‌ی عه‌فرین كه كراوه‌یه به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا، ڕێگه‌ی حه‌له‌به. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت، هێنانی پێداویستییه‌كانی هاریكاری كه‌مێك ماوه به‌ته‌واوی بوه‌ستێت.
«خانووی ئێمه‌یان هه‌ڵوه‌شاند»
هاوڵاتیانی عه‌فرین كه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی قڕكردنیان لێ ده‌كات، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵیش ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام بن، داگیركاری قبووڵ ناكه‌ن. دایكه حه‌میده كه له گوندی قه‌رمیتلخێ كۆچی كردووه بۆ عه‌فرین ده‌ڵێت: كاتێك له گوند هاتینه ده‌ره‌وه، نه‌مانتوانی هیچ له‌گه‌ڵ خۆمان بێنین. دایكه حه‌میده ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگیی جیهان گرت.
«بۆچی هه‌موو كه‌س بێده‌نگه؟ ئێمه دوو خێزانین له‌م دوكانه‌دا ده‌مێنینه‌وه. ئێمه ٤ كه‌سین، خێزانه‌كه‌ی دیكه‌ش ٦ كه‌سن. ئێمه له شوێنێكی وه‌ها بچووك ده‌ژین. خانووی ئێمه‌یان هه‌ڵوه‌شاند. ئایا كاتی نه‌هاتووه ئیدی له به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵمه بوه‌ستنه‌وه؟»
محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ كه ناچاربووه له ناوچه‌ی جندرێس-ه‌وه كۆچ بكات بۆ عه‌فرین ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت شه‌ڕ بوه‌ستێت و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵی خۆمان.
«ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موومان، كوردان ده‌كوژێت. پێویسته ئیدی هه‌موومان ببینه یه‌ك و له به‌رانبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه. خانووی ئێمه‌یان خرا كرد، هه‌موو شتێكیان تاڵان كردین. هێشتا ته‌رمی شه‌هیده‌كانمان له‌ژێر خانووه ڕووخاوه‌كان دایه.»
دایكه زوله‌یخا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وه‌ستێته‌وه و ڕوو له ئه‌ردۆغان ده‌كات و ده‌ڵێت:
«ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ده‌ژیاین. تۆ چ به‌ڵایه‌كی كه تووشمان بووی. تۆ ماڵی ئه‌و هه‌موو مرۆڤانه‌ت سووتاند، خوا به‌ڵات به‌سه‌ر بێنێت. ئه‌و منداڵه‌ساوایانه‌ی تۆ كوشتنت، له دونیاكه‌ی دیكه به سینگته‌وه بگرن. هه‌ی زاڵم، تۆ ماڵی میلله‌تت خرا كرد. تۆ سووریات خرا كرد و سووتاندت، ئێستا نۆبه‌تی عه‌فرین هاتووه؟ به‌ڵام تۆ چی ده‌كه‌ی بیكه، ئێمه ئه‌م عه‌فرینه بۆ تۆ به‌جێناهێڵین. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت.»
«هه‌تا كه‌ی بێده‌نگی؟»
هۆزان ئه‌یمان، كه له گوندی چه‌قه‌لا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ كۆچی كردووه بۆ نێو شاری عه‌فرین ده‌ڵێت: به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و خاپووركردنی گونده‌كانیان ناچار بوون بێنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین.
«ده‌وڵه‌تی توركیا لاو، به‌ساڵاچوو، منداڵ و هه‌موو كه‌سێكی سیڤیل ده‌كاته ئامانج. ئایا جیهان ئه‌وه نابینێت؟ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر ئه‌وه بێده‌نگن. ئه‌م بێده‌نگییه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ؟»
«له وار و ماڵیان كردین»
فاتمه ئیسماعیل، كه له گوندی دملیا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مابه‌تا-وه كۆچی كردووه بۆ نێو شاری عه‌فرین ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه.
«ئێمه‌یان له وار و ماڵ كرد. هیچ شتێك نه‌ما. خانوو نییه، ئاو نییه، نان نییه. ئایا ئه‌وه حه‌رام نییه؟ ئه‌ی دونیا، ئێوه بۆ ده‌نگتان هه‌ڵنابڕن؟»
s.m