دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌فرینیان داگیر كرد، سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی عه‌فرین له ناوچه‌ی شه‌هبا نیشته‌جێبوون. ئاواره‌كان سه‌ره‌ڕای سه‌ختی هه‌لومه‌رجی ژیانیان، خۆڕاگرن. له ناوچه‌كه چادر و خێمه بۆ ئاواره‌كان هه‌ڵدراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خێزان پێكه‌وه له فێرگه و كارگه‌كان ده‌ژین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌فرینییه‌كان به‌ڵێنی به‌رده‌وامی خۆڕاگری دووپات ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: به‌رخۆدانی سه‌رده‌م سه‌رده‌خه‌ن. دایكێك به ناوی سه‌وریا نبیش كه خه‌ڵكی عه‌فرینه، سه‌رنج ڕاده‌كێشێته سه‌ر سه‌وداكاری هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر كوردان و ده‌ڵێت: به‌رخۆدان ژیانه.
دوكانی خۆی دا به ٥ خێزان
ژنێك به ناوی ئه‌ویش به‌كر كه له شارۆچكه‌ی ئههرهسێ-ی كانتۆنی شه‌هبا له‌گه‌ڵ ٥ خێزانی دیكه ده‌ژیت، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا ده‌ژین، به‌ڵام سه‌رده‌كه‌ون. ئه‌ویش به‌كر ده‌ڵێت: كۆمه‌ك دێت، به‌ڵام به‌ش ناكات، چونكه ژماره‌ی ئاواره‌كان زۆره. بۆ نموونه نان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ش ناكات. ئه‌و ژنهعهفرینییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: هه‌موو شتێك تێده‌په‌ڕێت، سه‌رده‌كه‌ون و خوێنی شه‌هیدان له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێته‌وه.
له فێرگه و مزگه‌وته‌كانی شه‌هبا زۆر ئاواره‌ی عه‌فرین هه‌ن. له هه‌ر پۆلێكی فێرگه‌كاندا چه‌ندین خێزان ده‌مێننه‌وه. مسته‌فا كوردۆ كه له‌گه‌ڵ ٢ خێزانی دیكه ده‌ژیت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر عاره‌بانه ده‌ڕوات، له عه‌فرینه‌وه به‌پێ چه‌ندین كیلۆمه‌تر ڕێی كردووه. ناوبراو له پۆله‌كه‌دا حه‌سیرێكی ڕاخستووه و به به‌تانییه‌ك درێژه به به‌رخۆدانی خۆی ده‌دات.
به‌رخۆدان ژیانه
هاوژینی كوردۆ، سه‌وریا نبیش ده‌ڵێت: كوردان له مێژوودا نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه. من هیچ به ئه‌ردۆغان ناڵێم، قسه‌ی من بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه. ئێوه مامه‌ڵه‌ی چۆن له‌سه‌ر كوردان ده‌كه‌ن؟ بۆچی پشتگیری ئه‌م داگیركارییهتان كرد؟ ئایا ئێمه‌ی كورد هیچ دۆستێكمان نییه؟
نبیش سڵاو له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م ده‌كات و ده‌ڵێت: به «به‌رخۆدان ژیانه» ده‌توانین ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنین.
«دوای ئه‌ه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان به‌خشی...»
فیدان حه‌بیب كه له شارۆچكه‌ی ئههرهسێ له باخچه‌یه‌كدا چادرێكی هه‌ڵداوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گوندی باسووت-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا، كۆچیان كردووه بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
فیدان حه‌بیب ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان دا، هه‌رگیز خاكی خۆمان بۆ توركیا به‌جێناهێڵین. ئێمه نه‌هامه‌تی ده‌بینین، به‌ڵام خاكی خۆمان شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌پێناویدا خۆڕاگر بین.
s.m