عه‌فرین؛ ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی
دیمه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌ربازانی توركیا بڵاوكرایه‌وه كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی TKEP/L و BOG ته‌قێندرایه‌وه.
دیمه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌ربازانی توركیا بڵاوكرایه‌وه كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی TKEP/L و BOG ته‌قێندرایه‌وه.
به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه.
شه‌ڕڤانانی پارتیی ڕه‌نج و كۆمۆنیست\لینینیست - TKEP/L و هێزه‌ئازاد و یه‌كگرتووه‌كان - BOG كه له ته‌ك شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده دژی داگیركاریی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازانی توركیایان تێك‌شكاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه دیمه‌نی ساتی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێله‌سه‌ربازییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده، له ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو، گورز له كۆپته‌رێكی سوپای توركیا دراوه و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیش تێكشكێندراوه.
s.m