غه‌زه‌بی زه‌یتوون: چه‌ته‌یه‌ك كوژرا
شه‌ڕڤانانی ژووری چالاكیی غه‌زه‌بی زه‌یتوون له ناوچه‌ی ئهخترینی سه‌ر به عه‌زاز كه ده‌كه‌وێته باكووری حه‌له‌ب چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌كی گرووپی سولتان موراد كوژرا.
شه‌ڕڤانانی ژووری چالاكیی غه‌زه‌بی زه‌یتوون له ناوچه‌ی ئهخترینی سه‌ر به عه‌زاز كه ده‌كه‌وێته باكووری حه‌له‌ب چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌كی گرووپی سولتان موراد كوژرا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ژووری چالاكیی غه‌زه‌بی زه‌یتوون، له گوندی زیادیهی سه‌ر به ناوچه‌ی ئهخترینی عه‌زاز چالاكییه‌ك ئه‌نجامدراوه و چه‌ته‌یه‌كی گرووپی سولتان موراد كوژراوه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: «یه‌كینه‌كانمان له ژووری چالاكیی غه‌زه‌بی زه‌یتوون له ٨ی ئابی ٢٠١٨\١٧ی گه‌لاوێژ له گوندی زیادیهی ناوچه‌ی ئه‌خترین-ی عه‌زاز بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چه‌ته‌كان له به‌رانبه‌ر دانیشتوانی عه‌فرین و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكیان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. یه‌كینه‌كانمان چاودێری جموجۆڵی چه‌ته‌یه‌كی سولتان مورادیان كرد و سزایان دا. ئێمه وه‌ك ژووری چالاكیی غه‌زه‌بی زه‌یتوون به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه چه‌ته له هه‌ر شوێنێك هه‌بن، تۆڵه‌یان لێ ده‌كه‌ینه‌وه. عه‌فرین سه‌بر بكه، سه‌ركه‌وتن نزیكه.»
s.m