له ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌دا، ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه و جێگیركردنی كۆچبه‌رانی كه‌مپه‌كان له‌و گوندانه‌ی داگیر و تاڵانكراون، زانیاری نوێ خراوه‌ته‌ڕوو. یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا بێته سنووری هه‌رێمی عه‌فرین له لایه‌ن شه‌ڕڤانان به ئامانج ده‌گیرێت.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له كرده‌وه فاشیستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه پشتئه‌ستووره به ئامێره سه‌ربازییه‌كان، ئاواره‌كردنی گه‌لی ئێمه و كوشتنیانه له‌و هه‌رێمانه‌ی كه له‌م دواییانه داگیریان كردوون. هه‌روه‌ها تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه تیایاندا به‌ڵێنی سه‌ربڕینی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌ده‌ن كه ناچنه ژێر باری ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی تێرۆریستیی توركیا و چه‌ته‌كانیان.
هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه ده‌ده‌ن
«یه‌كێك له‌و كرده‌وانه‌ی كه گه‌یشتۆته لوتكه، هێنانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌یه كه به‌شدار بوون له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین. هه‌روه‌ها هێنانی چه‌ندین بناماڵه له هه‌رێمه‌كانی ئه‌تمێ، عه‌زاز، توركیا و پێكهاته‌ی توركمه‌ن له عێراق و جێگیركردنیان له گونده‌كانی ناوچه‌ی شیێ و جندرێس. ئه‌م كرده‌وانه‌ش له‌پێناو گۆڕینی دیمۆگرافیایه كه ئه‌ردۆغانی فاشیست له ده‌ستپێكی هێرشه‌داگیركارییه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ كردبوو.»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه داگیركاریی توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌پێناو قڕكردنی گه‌لی ئێمه و له بنه‌چه‌وه له‌ناوبردنیان بووه. ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌په‌ڵی توركیا، فیتنه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان گه‌لانی سووریا دروست ده‌كات. له هه‌مان كاتدا به‌م شێوه‌یه ڕێ خۆش ده‌كه‌ن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕی سووریا و ئاواره‌كردنی گه‌لی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی ژیان و ئاینده‌ی گه‌لی سووریا سه‌وداكاری بكه‌ن.
یه‌په‌گه هۆشداری ده‌دات
«ئێمه وه‌ك یه‌په‌گه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیایان بگۆڕێت، پێشتر و هه‌تا ئێستاش مه‌یدانی شه‌ڕن و ئێستا چالاكیی سه‌ربازی له‌و هه‌رێمانه ده‌كرێن. ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه كه نزیك نه‌بنه‌وه له هه‌رێمه‌كه، چونكه ده‌بنه ئامانجی ڕه‌وای شه‌ڕڤانانی ئێمه. هه‌روه‌ها داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به‌دوای پیلانه‌كانی توركیا نه‌كه‌ون و هۆشداریشیان پێده‌ده‌ین كه هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست نه‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی ئامانجه‌كانی توركیا دژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه. چونكه جێگیركردنی ئه‌وان له هه‌رێمه‌كه به زه‌خت و زۆرداری ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ڕه‌وا و قانوونی‌یان هه‌بێت كه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م كاره قانوونه‌نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كان پێشێل ده‌كات و مافی شه‌ڕڤانانی ئێمه‌یه كه بیانكه‌نه ئامانجی خۆیان.»
s.m