فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی عه‌فرینی كوشت
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، له عه‌فرین بۆمبارانی خانه‌واده‌یه‌كی كرد و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، له عه‌فرین بۆمبارانی خانه‌واده‌یه‌كی كرد و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها، ڕۆژی ٢٨ی نیسان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی خهلنێره-ی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، بۆمبارانی خانه‌واده‌یه‌كی كردووه كه له‌نێو باخی زه‌یتوونه‌كانیان بوون.
به‌هۆی هێرشه‌كه هاوڵاتییه‌ك به ناوی خالید مسته‌فا (٢٤ ساڵان) شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها باوكی ناوبراو به ناوی «واحید موسته‌فا (٥٠ ساڵان)» و برایه‌كی به ناوی «عه‌لی مسته‌فا(٢٣ ساڵان)» بریندار بوون.
ته‌رمی خالید مسته‌فا له‌گه‌ڵ برا بریندرابووهكهی گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌زاز. باوكیشیان «واحید مسته‌فا» كه به سه‌ختی بریندار بووه، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كیلیس گواسترایه‌وه. تا ئێستا چاره‌نووسی برینداره‌كان دیار نییه.
s.m