فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ڕووسیا له سووریا كه‌وته خواره‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپاكه‌یان له سووریا كه‌وتۆته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپاكه‌یان له سووریا كه‌وتۆته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاش ماوەیەکی کورت لە هەڵفڕینی، فڕۆكه‌یه‌كیان لە بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە پارێزگای لازقیە کەوتووەتە خوارەوە. ده‌ستنیشانیشی كرد كه فڕۆکەکە لە جۆری «سیخۆی ٣٠ ئێس ئێم» بووە و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەکە نەخراوەتە خوارەوە بەڵكو باڵندەیەک چووه‌ته نێو بزوێنەری فڕۆکەكهوه و بەوهۆیەوە تێکشکاوە.
له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی ڕووسیا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه. ڕۆژی ٦ی مارس-یش فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری ڕووسیا له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣٩ سه‌رباز مردن. به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له‌و كاته‌وه‌ی ڕووسیا به‌شداری كردووه له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، ٨٤ سه‌ربازی ڕووسیا له سووریا كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ڕووسیا له كاتی فڕینی له بنكه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیم كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ٢ فڕۆكه‌وان مردن.
بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له نزیك شاری لازقیه‌ی سووریا هه‌ڵكه‌وتووه. دوای ئه‌وه‌ی كه ڕووسیا ساڵی ٢٠١٥ به‌شداری كرد له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و پشتیوانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی كرد، ئه‌م بنكه‌یه ڕاده‌ستی سوپای ڕووسیا كرا. دواتر بوو به بنكه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی سوپای ڕووسیا.
s.m