فڕۆکەکانی تورکیا شوێنە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج

سوپای تورکیای داگیرکەر بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی شوێنی دانیشتوانی ھاوڵاتیانی سڤیلی ناحیەی ماباتا وگوندەکانی دەوروبەری تۆپباران دەکات

لە ئێستادا سوپای تورکیای داگیرکەرو ھێزە چەتەکانی ھاوپەیمانی ناوەندی ناحیەی ماباتا و گوندەکانی دەوروبەری تۆباران دەکات و تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھێرشەکان بەردەوامە .

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھێرشێکی سوپای داگیرکەر تێکشکێنرا و زیانێکی کوشندەیان لێدراو دەیان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە . لە ئێستادا تۆپخانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرو چەتەکانی ھاوپەیمانی بەشێوەیەکی چڕ ناوەندی ناحیەی ماباتاو گوندەکانی دەوروبەری تۆپباراندەکەن وفڕۆکەکانی سوپای داگیرکەر لە ئاسمانەوە بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی بەسەر شارۆچکەکەو دەوروبەری شارۆچکەی بعدینا بۆمب دەبارێنن .

لە ڤیدیۆکەدا شێوەی دڕندانەی ھێرشە ئاسمانی وزەمینیەکانی سوپای داگیرکەرو چەتەکانی بۆسەر شوێنی نیشتەجێبونی ھاوڵاتیانی مەدەنی  دەردەکەوێت .