فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى جندرێس و دەوروبەری عەفرین بۆردومان ده‌كه‌ن

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنى ناوەندى شاری عەفرین دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنى گوندەکانى ناوچه‌ی جندرێس و دەورووبەرى عەفرین.

ئاژانسى هەواڵى هاوار بڵاویکردووە، ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەوروبەرى شارى عەفرین و گوندەکانى ماراتا و تەلەفە، بۆردومان دەکەن.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر، لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنى ناوەندى شاری عەفرین، ئێستاش بۆردومانی دەوروبەرى شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیای داگیرکەر گوندەکانی ماراتا و تەلەفە لە سنوورى جندرێس بۆردومان دەکەن.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى بەرەى نووسرە و داعش ماوەى ٥١ ڕۆژە بە پێشکەوتووترین فڕۆکەى جەنگى، تانک و تۆپ و تەکنەلۆژیاى ناتۆوە هێرش لە دژى عەفرین و سەدان هەزار هاوڵاتیى مەدەنیى عەفرین ئەنجام دەدەن.

 

ر.م